حکومەت گوێی بۆ بیستنی قسەی ناڕازیان هەیە/نائارامییەکان لەمپەرە لەسەر ڕێگای گفتوگۆ

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دەوڵەتی ئێران گوێی بۆ بیستنی قسەی ناڕازیان هەیە، بەڵام ناڕەزایەتی جیاوازی هەیە لەگەڵ ئاژاوە و ئاژاوە لەمپەرە لەسەر ڕێگای هەر جۆرە گەشەپێدانێک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ئەمڕۆ کە دوژمن بە شێوەی ئامانجدار خەریکی شەڕی تێکەڵ لەگەڵ کۆماری ئیسلامییە و شادی و هیوای لە ناو کۆمەڵگا کردووەتە ئامانج، ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی ئو پیلانانە دووری کردن لە دواخستنی ئەنجامی کاروباری پێوەندیدار بە ئاسایشی خەڵکە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا نائەمنیی هێڵی سووری دەوڵەت وەسف کرد و وتی: ئاسایش ژێربینای گەشە و پێشکەوتن و چالاکییە زانستی، ئابووری و ئیش و کارەکانی خەڵکە.

رەئیسی زیادی کرد: دەوڵەتی ئێران گوێی بۆ بیستنی قسەی ناڕازیان هەیە، بەڵام ناڕەزایەتی جیاوازی هەیە لەگەڵ ئاژاوە و ئاژاوە لەمپەرە لەسەر ڕێگای هەر جۆرە گەشەپێدانێک.

News Code 44230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha