بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق، فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی ڕۆژی سێشەممە لە بەغدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە بەیاننامەی حەشدی شەعبی هاتووە: فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی دیداری کرد.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە فەیاز لە سەرەتای ئەو دیدارە لەسەر گرینگایەتی یەکگرتوویی هەڵوێستی نەتەوەیی و زەروورەتی یەکپارچەیی چاوەدێری بە سەر بەرەوڕوو بوونەوەی کێشەکانی عێراق جەختی کرد.
سەرۆکی حەشدی شەعبی هەروەها لەسەر زەروورەتی بەردەوام بوونی بەرەوپێش بردنی یەکدەنگییەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر جەختی کرد.
Your Comment