AP ١٤٠١ سەرماوەز ١ ١٦:٢٤

وتەبێژی دەسەڵاتی داد:

تیرۆریستان بەمزوانە سزا دەدرێن/ لە خوێنی شەهیدانی ئەمنییەت خۆش نابین

تیرۆریستان بەمزوانە سزا دەدرێن/ لە خوێنی شەهیدانی ئەمنییەت خۆش نابین

وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریستان بەمزوانە سزا دەدرێن وتی: لە خوێنی شەهیدانی ئەمنییەت خۆش نابین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود ستایشی وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران بە هەواڵنێرانی وت: ئەوەی لە شەقامەکانی هەندێ شار ڕوویدا بە باشی نیشانی دا کە چە خەونێکی پەرێشان و چ پلانێک بۆ ئێرانی یەکپارچە بینراوە.

وتیشی: بەرەنگاریی ئێمە لە گەڵ تیرۆریستان توند دەبێت . دوژمن ئەمرۆ رواڵەتی راستەقینەی خۆی نیشان داوە.

زیادیشی کرد: دەسەڵاتی داد عەلەمی تۆڵە کردنەوەی خوێنی ژنان و منداڵان و پارێزەرانی ئاسایشی هعڵگرتووە و بە خێرایی و ورد ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات و تیرۆریستان سزا دەدات و بەساتیئەم تێکدانە کۆ دەکاتەوە.

جەختیشی کرد کە لە خوێنی شەهیدانی ئەمنییەت خۆش نابین.

News ID 44215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha