بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى دوه‌م ڕاگه‌یه‌نراوى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ئاماژه به‌وه‌كراوه کە دەوڵەتی تورکیا لەمێژە لەئامادەکاریدایە بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا‌و کوردستانی سووریا کردووە و بەتایبەتی دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئیستانبوڵ، به‌هانه‌ى هێنایه‌وه بۆ هێرشه‌كه‌ى.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت:"ڕۆژی 19ی نۆڤەمبەر کاتژمێر 12:00ی پاشنیوەڕۆ، ژماره‌یه‌كى زۆر فڕۆکە به‌شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانە هێرشیانكرده‌سه‌ر ناوچەکانی (دێریک، دەربەسیە، ئەبوڕەسین، کۆبانێ، ته‌لڕه‌فعه‌ت‌و شەهبا)و تاوه‌كو به‌یانى ئه‌مڕۆ بەردەوامبوو".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا کۆمەڵکوژییەکی گەورە لەشاری مالیکییە لەگوندی (تەكیل بەقیل) ڕویدا كه کارمەندێکی کارەبا سەرەتا شەهیدبوو دواتریش کاتێک خەڵکەکە هەوڵیاندا بچنە لای بریندارەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا جارێکی دیکە گەلیان کردە ئامانج‌و کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان ئەنجامدا لەئەنجامدا 11 هاوڵاتی شەهیدبون‌و 6 هاوڵاتیش برینداربون".
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ى به‌زیانه‌كانى كۆبانێ كردوه به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "لەکۆبانێ لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەکاندا سێ هاوڵاتی مەدەنی برینداربون ماڵ‌و موڵکی هاوڵاتیانیش زیانێكى زۆریان پێگەیشتوە".
هەسدە هه‌ڕه‌شه ئاراسته‌ى توركیا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وەک هه‌سه‌ده به‌ڵێنده‌ده‌ین له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش‌و سه‌رجه‌م گروپه توندڕه‌وه‌كان به‌رده‌وامبین‌و به‌دڵنیاییشه‌وه ئەم کۆمەڵکوژیانەی تورکیا بێوەڵام نامێننه‌وه‌و وەڵامدانەوەی کاریگەرو پێویست لەکات‌و شوێنی گونجاو‌دا دەدرێت."
Your Comment