ئامانجێکی گوشاری سیاسی و‌میدیایی لە سەر ئێران پاکانە بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی:یەکێک لە ئامانجەکانی گوشاری سیاسی و‌میدیایی لە سەر ئێران پاکانە بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دژبەیەکی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ و بێدەنگی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وتی: شەهادەت و بریندار کرانی 8 هەزار منداڵ لە شەری یەمەن و دەستبەسەر کرانی زیاتر لە 750 کەس و شەهادەتی47 منداڵ و بریندار بوونی 164 منداڵی فەلەستینی لە ماوەیساڵی 2022 لە لایەن رژێمی زایۆنی بە بێدەنگ بوون و پشتیوانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بووە.

News Code 44192

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha