AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٨ ١٨:٣١

وەزیری دەرەوەی ئێران:

بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە بە هەڕەشە لە سەر ئاشتی و پاوەجێی دەزانین

بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە بە هەڕەشە لە سەر ئاشتی و پاوەجێی دەزانین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە بە هەڕەشە لە سەر ئاشتی و پاوەجێی دەزانین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتای عەمانی خۆی وتی: پێمان وایە کە هێزی بیانی سەربازی ئەمرۆخۆی هەڕەشەیە لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عەمان.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتیشی: پێمان وایە وڵاتانی ناوچەکە توانایی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشبان لە ناوچەکە هەیە.

راشیگەیاند: بوونی هێزی نێردراوی بیانی لە ناوچەکە هەڕەشەیە لە ئاشتی و پاوەجێی .

ئەوەشی وت کە لەم رۆژانەی دواییدا دوژمنانی ئێران بە کەڵکی نارەوا وەرگرتن لە هەستی پاکی گەلی ئێران بە دەستێوەردانی بەردەوام هەوڵیان کە دۆخی ناوخۆیی ئێران بخەنە ژێر کاریگەریی خۆیان و تا ئەو جێگایە چوونەدپێش کە هێرشی تیرۆریستی لە شیراز و ئیزە بووە هۆی شەهید بوون و بریندار بوونی هاووڵاتیانی ئازیزمان.

News ID 44181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha