بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت لە کاردانەوە بە کۆبوونەوەی شۆرای حوکام و ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران ڕایگەیاند: گرتنە پێشی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار و تۆمەت دان لە کۆماری ئیسلامی لەلایەن ستەمکاران و ئیسرائیلەوە سروشتی ئەوانە کە خوویان بە گەمارۆ و ئەو دەستە سیاسەتانە هەیە.
ناوبراو درێژەی دا: ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان نووسیوە و هەندێک بابەتیان تێدا هێناوەتە ئاراوە کە خۆشیان دەزانن ڕاست نییە و لەلایەن کۆماری ئیسلامیشەوە ڕەت کراوەیە. گرینگ ئەوەیە کە ئێران بۆ بەرەوپێش بردنی بەرنامەی خۆی لە بەشی ئەتۆی بەرنامەیەکی نووسراو، پەسەندکراو و ڕاگەیێندراوی هەیە و لە هەمان چوارچێویشدا چالاکییەکانی درێژە دەدات.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاژانسی ئەتۆمی بە ڕەت کردنەوەی سەفەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ئێستا سەفەرێک لەلایەن ئاژانسەوە لە بەرنامەدا نییە؛ بابەتی گرینگ ئەوەیە کە وەزارەتی دەرەوە پرسی بەردەوام بوونی دانوستانەکان شوێنگیری دەکات و ئەو کارە بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت.
Your Comment