AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٣:٢٤

کەنعانی ڕایگەیاند؛

باڵوێزی ئۆسترالیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

باڵوێزی ئۆسترالیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانی سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێران وتی: بە پێی زانیاری ناڕاست، ڕێگایەکی ناڕاستیان گرتووەتە پێش کە یارمەتیدەری پێوەندی دوو وڵاتەکە نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانی سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئێران ڕایگەیاند: وادیارە سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا بە پێی زانیاری ناڕاست، ڕێگایەکی ناڕاستیان گرتووەتە پێش کە یارمەتیدەری پێوەندی دوو وڵاتەکە نابێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئێمە ئامادەییمان هەیە لە تاران و کانبرا گێڕانەوەیەکی ڕاست و بە دوور لە جەنجاڵی مێدیایی سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان بخەینە بەردەست ئۆسترالیا.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی سیاسەتی دەرەوە سەبارەت بە تۆمەتەکانی مافی مرۆڤی ئۆسترالیا لە دژی ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ڕێزی بەرانبەر و پشت بەستن بە راستییەکان باشترین ڕێگای پێشگیری لە شڵەژاوی لە دیپلۆماسییە، زیادی کرد: ئۆسترالیا بە دۆسیەی پڕ لە کێشەی مافی مرۆڤی لە کوشتنی پەنابەران تا کوشتنی 500 کەسی خۆجەیی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە و قەدەغەی لێکۆڵینەوەیی زانستی لە ئەو بارەوە، کەمترین ڕەوایی ئەخلاقیی هەیە بۆ قسە کردن سەبارەت بە مافی مرۆڤ.

کەنعانی هەروەها پەنا دان بە گرووپە تیرۆریستی و جودایی خوازەکان و بێدەنگ بوون هەمبەر هێرشی تیرۆریسی بۆ سەر شاچراغ لەلایەن دەوڵەتی ئۆسترالیاوە نیشانی دووفاقەیی هەمبەر مافی مرۆڤ وەسف کرد و زیادی کرد: لە ئەو بارەوە باڵوێزی ئۆسترالیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و هۆشادریی پێویست ل ڕێگای ئەوەوە گواستراوەتەوە.

News ID 44145

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha