AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٣ ١٢:٠٦

سەرۆکی گشتی دادگاکانی کوردستان:

گێڕانەوەی دژە شۆڕش سەبارەت بە "هەستی حسێن پەناهی" درۆیە

گێڕانەوەی دژە شۆڕش سەبارەت بە "هەستی حسێن پەناهی" درۆیە

سەرۆکی گشتی دادگاکانی کوردستان بە وەدرۆ خستنەوەی دەنگۆکان سەبارەت بە هەستی حسێن پەناهی وتی: ئێستا دۆخی گشتی ئەو کچە دێولانییە باشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند ڕۆژە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاو بووەتەوە کە تێیدا پاگەندە کراوە کچێکی 16 ساڵانی دێولانی بە هۆی لێدانی هێزە سەربازییەکان بریندار بووە و چووەتە حاڵەتی بێهۆشی و غەیبووبە.

حسێن حسێنی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: مێدیا دژە شۆڕشەکان بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ بۆ بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ کۆبوونەوە و نائارامی، بەدوای نائەمنی لە کۆمەڵگادان کە لە ئەو بارەوەش ڕایانگەیاندووە کە کچە دێولانیەکە لەلایەن خەڵکەوە بریندار بووە.

ناوبراو وتی: هەستی حسێن پەناهی کچی 16 ساڵانی خەڵک گوندی قوڕی چیا سەر بە شاری دێولانە کە لە ڕۆژی چوارشەممە 18 ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە قوتابخانەوە لە شاری دێولان دەیەویست بچێتەوە گوندی خۆیان بەڵام لە ڕێگای گەڕانەوەدا سەرەڕای ڕێگری هاوپۆلیەکان و شۆفێرەکە، خۆی لە مینی باسەکەوە دەخاتە خوارەوە.

News ID 44118

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha