بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،د. یوسف محەمەد لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە "پاش ئەوەی دوێنێ ٦/ ١١ لە سایتی وەقایعی کوردستان، یاسای بەردەوام بونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ ٧/ ٦/ ٢٠٢٢ لە دادگای باڵای فیدراڵی داوایەکمان تۆمار کرد بە ژمارە (٢٤٨/ فیدڕاڵی/ ٢٠٢٢) بۆ تانەدان لە دەستوری بونی دەرکردنی ئەو یاسایە و، ناشەرعی و نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی دەسەڵاتەکانی ھەرێم بێ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پاک و بێگەرد".
دەشڵێت "پێشتریش چەند جارێک ئاماژەمان بەوە داوە کە هەڵبژاردن وەک گرێبەستی نێوان دەنگدەر و هەڵبژێردراو، مەرجدارە بەو کاتەی بۆی دیاریکراوە و بەو بەڵێنانەی هەڵبژێردراو داویەتی بە دەنگدەر کە لەو ماوەیەدا کار بکات بۆ بەدیهێنانیان، هەر بۆیەش لە دوای تەواو بونی ماوەی یاسایی ئەنجومەن و پۆستە هەڵبژێردراوەکان، شەرعییەت لە دەست ئەدەن و درێژکردنەوەیان ناشەرعییە و دژی بنەما جێگیرەکانی دیموکراسییە".
Your Comment