رۆژاوا لە بواری ژن ژیان ئازادی شکستی هێناوە

نوێنەری قەزوێن لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: رۆژاوا لە بواری ژن ژیان ئازادی قەرزداری هەموو ژنانه.

فاتمە محەمەد بەیگی نوێنەری قەزوێن لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: ئەم بشێوییەی لە ئێران ڕوویدا بە هەژمۆنی چەوسێنەریی جیهانی و پشتیوانی ئاشکرای ئوردووگای رۆژاوایی لەوانە مونافقین، کۆمەڵە، سەڵتەنەت خوازان و هەندێ لە لات و خوێڕییەکانی ناو وڵات ڕوویدا.

وتیشی: خراپەخوازان دەیانەوێت دیالۆگی جیاواز و دوو جەمسەری لە وڵات دروست بکەن و باڵاپۆش و سفوور ڕووبەرووی یەکتر بکەنەوە و لە نێوان خەڵک و بەرپرساندت جۆرێک بەرەنگاریی دروست بکەن بەڵام هەوڵیان شکست دێنێت.

ئەوەشی وت کە ئەو کەسانەی ئەمرۆ پاگەندەی پشتیوانی لە ژنی ئێرانی دەکەن دەبێ لە بەرانبەر کەڵک وەرگرتنی ئامێری و جنسی لە ژنان کە خۆیان لە هەموو بوارەکاندا پەیڕەوی دەکەن وڵامدەر بن.

News Code 44032

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha