بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:"پێویست بەوە ناکات ئەو راستییە بشارینەوە کە دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو لێکترازان دەچێت، دەشڵێت "پارتی دەیەوێ یەکێتییەکی بێ دەسەڵاتی لاواز بوونی هەبێت".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات کە میدیای حزبەکەیەتی، (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) رایگەیاند :"کاتی ئەوە هاتووە یەکێتی بە پارتی بڵێت ستۆپ" ئاماژە بەوەشدەکات " پارتی دەیەوێت یەکێتییەکی لاوازی لە بەردەستدا بێت و یەکێتیش ئەمەی قبوڵ نییە".
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، لەسەر دەستی سەرۆککۆماری کورد ناوچە دابڕاوەکان داگیرکراون و تەعریب کراون و بودجە و مووچەی خەڵک بڕاوە.
ئەوەشی وت "لە بەرنامەی قیادەی سیاسی كورددا ئەوەی وجودی نەبێت میللەتە، دەسەڵاتدارانی ھەرێم نابینن قەزافی و سەدام چییان لێھات و ئێمەش ھەر وامان لێدێت، ئێمە لەچاو ئەواندا ھێندەی یەک چنگین".
Your Comment