بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غالب محەمەد، ئەندامی پێشووی کومیتەی نەوت و وزەی عێراق بە وتنی ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی نەینەوا و کەرکووکی لە دەستە، وتی: ئەو بنەماڵە ڕۆژانی داهاتێکی زیاتر لە 170 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی ئەو دوو پارێزگا بەدەست دەهێنێت.
محەمەد وتی: پارێزگای کەرکووک 5 کێڵگەی نەوتی هەیە و هەندێکیان لە کۆنترۆڵی بنەماڵی بارزانییە کە بەرچاوترینیان کێڵگەی خورمەلەیە کە ڕۆژانە 170 هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەدەست دەهێنێت.
ناوبراو زیادی کرد: دیکەی کێڵگە نەوتییەکانی کرکووک لە کۆنترۆڵی دەوڵەتی فیدراڵە.
Your Comment