هیچ رێورەسمێک لە چلەی مەهسا لە سەقز بەڕێوەناچێت

بنەماڵەی مەهسا (ژینا) ئەمینی، رایانگەیاند بۆرۆژی چلەی کۆچی دوایی کچەکەمان هیچ ڕێورەسمێکمان نابێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنەماڵەی مەهسا(ژینا) ئەمینی بە دەرکردنی راگەیێندراوێک وتیان روژی چوارشەمە ۴ی گەڵارێزان کە ڕێکەوتە لە گەڵ چلەی مەهسا ڕێورەسمیان نییە.

لەو راگەیێندراوەدا هاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە و بۆ ڕێگری لە دروست بووتی هەر جۆرە رووداوێکی نەخوازراو لە رۆژی چلەی ژینای ئازیزمان ڕێورەسممان نابێت."

بنەماڵەی ئەمینی سپاسی هەر هەموو ئەو کەسانەیان کردووە کە لە گەڵیان هاوخەم بوون لەم ماوەیەدا.

هیچ رێورەسمێک لە چلەی مەهسا لە سەقز بەڕێوەناچێت

News Code 43914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha