بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزرەی ئەتۆمی دوێنێ چوارشەممە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانی ناڤۆکی ئێران وتی: ئەو گفتوگۆگەلە گەییشتووەتە بنبەست.
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە بێ ئاماژە بە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان لەلایەن ئەو ناوەندە و یەکێتی ئەورووپا پاگەندەی کرد کە ئاژانس بەهۆی سنووردار کردنەوەی دەستپێڕاگەییشتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئێران و نەبوونی ئەگەری چاوەدێری ئەو ئاژانسە بە سەر دامەزراوەکان، زانیاری گرینگ و سەرەکیی سەبارەت بە چالاکی ناڤۆکی ئێران نییە.
Your Comment