AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٨ ٠٧:٣٩

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئێران گەمارۆی خستە سەر چەند ناوەند و کەسی ئەورووپایی

ئێران گەمارۆی خستە سەر چەند ناوەند و کەسی ئەورووپایی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهۆی پاڵپشتی لە تیرۆریزم و پێشێل کردنی مافی مرۆڤەوە، گەمارۆی خستە سەر چەند ناوەند و کەسی بریتانیایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی پەسەندکراوەکانی لایەنە پێوەندیدارەکان، بەهۆی پاڵپشتی لە تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان، پەرەپێدان و هاندانی تیرۆریزم، توندوتیژی و پێشێل کرانی مافی مرۆڤ گەمارپی بە سەر چەند ناوەند و کەسی بریتانیایی سەپاند.

ئەو کەس و لایەنانە، هەندێک چالاکیان ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی نائارامی، توندوتیژی و هەوڵی تیرۆریستی لە دژی گەلی ئیران.

ئەو ناوەند و کەسایەتیانە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەمارۆیان بە سەردا سەپاوە، بریتین لە:

ناوەندی نەتەوەیی ئاسایشی سایبری بریتانیا

ئەرکانی پێوەندییەکانی دەوڵەتی بریتانیا

کۆمپانیاکانی ولانت مێدیا، گڵۆباڵ مێدیا و دی ئێم ئەی مێدیا و بی بی سی فارسی و کۆمپانیای ئێران ئینتێر نەشناڵ وەکوو کەناڵەکانی ژێر چاوەدێری ئەوانە.

تام توگنهات، جێگری ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا

دان مەک کینون، فەرماندەی سەربازی بریتانیا لە کەنداوی فارس

ستیڤ مەک کیب، سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی ئیسرائیل لە پارتی کرێکار لە مەجلیسی گشتی بریتانیا

ستیفێن کراب، سەرۆکی دۆستایەتی ئیسرائیل لە پارتی موحافزەکار لە مەجلیسی گشتی بریتانیا

ستوارت پۆلاک، سەرۆکی ئیفتخاری گرووپی دۆستایەتی ئیسرائیل

باب بلکمان، نوێنەری مەجلیسی گشتی

ترێزا ویلێرز، نوێنەری مەجلیسی گشتی و وەزیری پێشووی ژینگە

ئان تێ ئا مەک ئین تایر، سیاسەتوانی بریتانیایی

ژێنرال مارک کارلتۆن-سمیت، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان

ئەو گەمارۆگەلە بریتیە لە قەدەغەی دەرکردنی ڤیزە و ئیزن نەدان بە ئەو کەسانە بە کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاگیرانی داراییەکانیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و داخستنی هەژمارە بانکییەکانیان لە سیستەمی دارایی و بانکی کۆماری ئیسلامی ئێران.

News ID 43847

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha