بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین،ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کە بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح و لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو و نوێ و گرووپێکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای عێراق بەڕێوە چوو، خولی سەرۆکی کۆماری ڕەشی بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.
ناوبراو لە ئەو ڕێوڕەسمەدا لە دلێری و گیانفیداییەکانی هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەتایبەتی سوپای عێڕاق، حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگە دەسخۆشیی کرد.
لەتیف ڕەشید جەختی کرد: من هەمو هەوڵی خۆم بۆ نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە یەکتر و ئەنجامی ئەرکی سەرۆک کۆماری لە پاڵپشتی لە دەستوور، یەکگرتوویی و سەربەخۆیی عێراق دەخەمە گەڕ.
سەرۆک کۆماری نوێی عێراق وتیشی: ئێمە هەوڵ دەدەین پێوەندی پتەو و تۆکمەمان لە نێوان عێراق و دراوسێکانمان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەش هەبێت.
Your Comment