AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٥ ١٢:٤١

کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:

هیوادارین یەکێتی ئەورووپا سیاسەتی ژیرانە هەمبەر ئێران بگرێتە بەر

هیوادارین یەکێتی ئەورووپا سیاسەتی ژیرانە هەمبەر ئێران بگرێتە بەر

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە ڕوانگەی ئەورووپاوە نائارامیی باش و خراپمان هەیە، وتی: هیوادارین یەکێتی ئەورووپا هەلسوکەوت و سیاسەتی ژیرانە هەمبەر ئێران بگرێتە بەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە کاردانەوە بە لێدوانە دەستێوەردانانەکانی بەرپرسانی فەڕەنسەوی لە دژی ئێران وتی: بە پێی لێدوانی بەرپرسانی فەڕەنسەوی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و جۆری هەڵسوکەوت و هەڵوێستێک کە لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئێران گرتوویانەتە پێشو هەروەها جۆری هەڵسوکەوتێک کە پێشتر هەمبەر گۆڕانکاری و نارەزایەتییە ناوخۆییەکان لە فەڕەنسا و هەڵسوکەوتێک کە لە بەرانبەر مانگرتنە کرێکارییەکانی ئەم دواییە کە لە ئەو وڵاتە ڕووی دا و هەڵوێستی بەرپرسانی فەڕەنسەوی لە ئەو بارەوە، وادیارە هەر ئەو جۆرە کە ئەورووپییەکان تیرۆریزم بۆ سەر باش و خراپ دابەش دەکەن، لە بواری نائارامییەکانیش دابەشی دەکەن بە سەر باش و خراپەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر نائارامی لە ئێران هەبێت، ئەوە لە جۆرە باشەکەیە، ئەگەر لە ئەورووپا ڕوو بدات جۆری خراپەکەیە و بەرپرسانی ئەمنیەتی بەرەوڕووی دەبنەوە.

کەنعانی وتیشی: حکومەتی ئێران، حکومەتێکە کە بەرپرسیارێتی قبووڵ دەکات و ئەوەشی لە کردەوەدا سەلماندووە. دەوڵەتی ئێران دەوڵەتێکە کە ڕێز بۆ ڕوانینی هاووڵاتیان دادەنێت و لە خولی چوار ساڵە و بە دەنگی خەڵک هەڵدەبژێردرێت و گرینگایەتی بە ئاسایشی هاووڵاتیان دەدات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەورووپا بەرەو بڕیاردان بە پێی لۆژیک بانگهێشت دەکەین کە دۆخی خۆی ببینێت و پاشان سەبارەت بە کەسانی دیکە قسە بکات.

News ID 43811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha