بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر دەریایی ڕایگەیاند: یەکدەستی و هاوئاهەنگی لە نێو چالاکانی بواری هونەرە نمایشییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە فێستیڤاڵی شانۆ لە کوردستان بە شێوەی ڕێکوپێک بەڕێوە بچێت و ئەمساڵیش سی و سێهەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: سی و سێهەمین فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆ بە میوانداری شاری بیجاڕ و لە ڕێکەوتی 7 بۆ 10 ی سەرماوەزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
شیاوی باسە کە لە حوکمێکدا مازیار قوبادی لە هونەرمەندانی شانۆی پارێزگا وەکوو بەرپرسی سی و سێهەمین فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگایی کوردستان دەست نیشان کراوە.
Your Comment