بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆیتێرز راپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی دەستی کەوتووە نووسیویەتی و تێدا هاتووە؛ کۆمپانیا نەوتیە نێودەوڵەتییە چالاکەکان لە هەرێمی کوردستان داوایان لە ئەمریکا کردووە یارمەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و نەهێشتنی ناکۆکییەکان بدات.
کوردستانی عێراق لە ماوەی ساڵانی رابردوودا نەوتی پێویستی تورکیای دابین کردووە بەڵام بۆ دڵنیا بوون لە بەردەوامیی ڕەوتی هەناردەی نەوت لە باکووری عێراق بۆ تورکیا پێویستی بە دەستێوەردانی ئەمریکایە.
چونکوو ئابووری هەرێمی کوردستان تا رادەیەکی زۆر بەستراوە بە هەناردەی نەوت ، وەستانی هەناردەی نەوت دەتوانێت ئابووری هەرێمی کوردستان پەک بخات و تەنانەت رەنگە ببێتە هۆی ڕووخانی ئەم ناوچەیە.
بەغداد پاگەندەی ئەوەی کردووە کە هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا نایاساییە و بەمە پەیمانی نێوان دوو وڵات پێشێل دەکات.
لە نامەی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆنوێنەرانی ئەمریکایی هاتووە کە ئەگەر تورکیا ناچار بێت نەوتی خاو زیاتر لە رووسیا و ئێران بێنێت تا هەرێم، ئابووری هە ێمی کوردستان دەڕووخێت.
هێڵی بۆری نێوان عێراق و تورکیا دەفرایەتی پۆمپاژی 900000 بەرمیل نەوتی خاوی هەیە لە ڕۆژدا کە یەک لە سەدی پێویستی نەوتی رۆژانەی جیهانە و بەشێکی هی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقە و بەشێکی هی هەرێمی کوردستانە. لە ئێستادا رۆژانە 500000 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژدا لە کێڵگەکانی باکووری عێراق پۆمپاژ ئەکرێت.
کۆمپانیای دەوڵەتی بازاڕدۆزی و فرۆشی نەوتی خاوی عێراق سۆمۆ حەوتەی رابردوو هەڕەشەی کرد کە ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر بە کڕیارانی نێودەوڵەتی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر.
کارناسان دەڵێن ڕەنگە بەرهەم هێنان و هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دابەزێت
بە ئاڵۆزتر بوونی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و بە پێچەوانەی پاگەندەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئێستا دۆخی ئەو ناوچە بۆ سەرمایە دانەریی لە بواری نەوتی لەبار نییە.
هەناردەی نەوت زیاتر لە 80 لەسەدی بودجەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و بێ داهاتی نەوتی، ئەم ناوچە کێشەی زۆری بەرەوڕوو دەبێتەوە.
بە گوێرەی بەڵگەکانی رۆیتێرز کوردستانی عێراق بێ سەرمایەدانەریی نوێ لە پیشەی نەوت نیوەی بەرهەم هێنانی ئێستای نەوتی هەرێم تا ساڵی 2027 کەم دەکات.
Your Comment