بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: گەلی ئێران ساڵانێکی دوور ودرێژە لەگەڵ گەمارۆی زاڵمانەی ئەمریکا ڕووبەڕوو بووەتەوە.
ناسر کەنعانی لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسی: هەر رۆژ بە بیانوویەک لیستی نوێ گەمارۆ دژی ئێران بڵاو دەبێتەوە ئەم جارە وەزیری ناوخۆ و وەزیری پەیوەندییەکان و پێنج بەرپرسی ئێرانی جارێکی دیکە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراون.
جەختیشی کرد: هەموو گەلی ئێران بێرجیاوازب ساڵانێکە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی زاڵمانەیان بەسەردارسەپاوە.
Your Comment