بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران دوابەدوای چوونی نایاسایی کسێکی هێرشبەر بۆ ناو حەوشەی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیمارک، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خاتوو نادی پوور، باڵوێزی ئێران لە دانیمارک، دۆخی ئەو باڵوێزخانە دوای هێرشی هێرشبەرەکەی تاوتوێ کرد.
خاتوو نادی پوور باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وتی: کەسە هێرشبەرەکە دوای هاتنی بۆ ناو حەوشەی باڵوێزخانە، لە حاڵێکدا کە چەکی ساردی بە دەستەوە بوو، وێڕای هەڕەشە، هەوڵی ترساندن و خەساردان بە ئۆتۆمبێلەکانی ناو پارکینگی باڵوێزخانەکەی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتوگۆیەدا بە ڕەخنەی توند لە دابین نەکردنی ئاسایشی باڵوێز و باڵوێزخانەی ئێران لە کۆپێنهاگ، وتی: دێگای داخە کە لە دڵی ئەورووپا ئاوەها هێرشێک دەکرێتە سەر خاتوو و باڵوێزێک کە پارێزراویی دیپلۆماتیکی هەیە و پۆلیسیش دەستبەجێ لە شوێنەکە ئامادە نابێت.
Your Comment