بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن عەسکەری ڕۆژی هەینی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نەتەوەیی گوند لە گوندی سەڵەوات ئاوای سنە ڕایگەیاند: گرینگیدان بە گوندەکان لە گەشەی نەتەوەیی ڕۆڵی بەرچاوی هەیە و هەرچەندە گوندەکان گەشە بکات و گەنجان خەریکی ئیش و کار بن، ئاسایشی خەڵک و بەردەوامی ناوچەکە سەقامگیر دەبێت.
ناوبراو لە تەرخان کردنی 189 ملیار تمەن لە بودجەی فەرمانداری سنە بە گوندەلان لە ئەمساڵدا هەواڵی دا و وتی: لە ئەو ڕێژەیە، 80 ملیار تمەن بە گەشەی ڕێگای گوندەکان، 65 ملیار تمەن بۆ گەیاندنی ئاو بۆ 39 گوند، 10. ملیار تمەن بۆ بواری کشتوکاڵی، سەرچاوە سروشتییەکان و پزیشکی ئاژەڵەکان و 14 ملیار تمەنیش بۆ تەندروستی و دەرمان و میراتی فەرهەنگی تەرخان کراوە.
فەرمانداری سنە گەشەی گوندەکانی یەکمایەتی کومیتەی پلانڕێژی ئەو شارە وەسف کرد و وتی: سەدا 60 ی بودجەی شارەکان بۆ گوندەکان تەرخان کراوە.
Your Comment