بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خاکەلێوەی ئەمساڵ بوو کە ناوی موراد تاهباز، سیامەک نەمازی و محەمەد باقر نەمازی سێ زیندانی کە هاووڵاتیی دوو وڵات بوون کەوتنە سەرووی لیستی ئاڵوگۆڕی زیندانیانەوە. ئەو سێ زیندانیە بە تاوانی سیخوڕی زیندانی کران.
هەر یەکە لە ئەو سێ کەسە بە شێوەی جیاواز دەیانەویست دزە بکەنە نێو دامودەزگا جیاوازەکانی وڵاتەوە.
بابەتی ئاڵوگۆڕی ئەو سێ زیندانییە بابەتێکی نوێ نییە و لە ساڵی 96 بوو کە یووسف بێن عەلەوی،وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ ڕێکس تەیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی دیداری کرد و بۆ ئازادی ئەو سێ زیندانیە گفتوگۆی کرد.
ئێران بە هۆکاری مرۆڤدۆستانە ئیزنی چوونە دەرەوەی باقر نەمازیی لە ئێران داوە و نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە ئەو هەوڵەی ئێران دەسخۆشی کردووە.
هەروەها جارد گنسر، پارێزەری نەمازییەکان ڕایگەیاندووە کە خۆشحاڵم بۆ یەکەم جار لە حەوت ساڵی ڕابردوو ڕایدەگەیێنم کە سیامەک نەماز شەوێکی لە ماڵی دایک و باوکی لە تاران تێپەڕاندووە.
Your Comment