AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٧ ٢٠:٣٥

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران :

دەنگی دلێری گەلی ئێران: ئێمە کۆڵ نادەین

دەنگی دلێری گەلی ئێران: ئێمە کۆڵ نادەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەنگی دلێری گەلی ئێران لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێرانەوە ئەمەیە ئێمە لە ژێر باری کێشە و دژوارییەکاندا ‌پشت ناچەمێنین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئینستاگرامەکەیدا نووسی : ئەم رۆژانە کەسانێک پاگەندەی لایەنگری و خەمخۆری گەلی ئێران دەکەن و دروشمی ژیان و مافی مرۆڤ دەدەن کە چەندین ساڵە بە سیاسەتی گوشاری زۆرینە و گەمارۆی وێرانکەر و ئیفلیجکەر دەیانەوێت گەلیئێ ان ناچار بکەن تەسلیم بن.

زیادیشی کرد: لەوبەری سنوورەکانەوە هەندێ کەس تەنانەت یەکجار دەنگی نارەزایەتیان بۆ دەرد و رەنجی ئەم‌گەلە بە هۆی گەمارۆی زاڵمانەی ئەمریکا هەڵنەبڕی.

News ID 43630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha