بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی شەوی هەینی لەسەر شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە سنە ڕایگەیاند: گرووپێکی خراپکار لە قوروە دەستگیر کران کە ئامانجیان داڕشتنی نەخشەی کوشتوبڕ لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بوو.
ناوبراو زیادی کرد: لە هەوڵێکی پێشگیرانە و پۆلیسی بە هاوکاری بەشە پێوەندیدارەکان، 44 بتڵ مادەی ئاگر کردنەوە و 5 پتڵ گاز و بتڵێک بەنزین بۆ ئاگردانی خێرای دارایی و شوێنە گشتییەکان لە ئەو گرووپە لە قوروە دۆزرایەوە.
فەرماندەی ئینتزامی کوردستان هەروەها لە دۆزینەوە 5 پارچەی چەکی جەنگی و چەکی سووک لە سەقز هەواڵی دا و وتی: دژە شۆڕش بە دابەش کردنی چەک و تەقەمەنی لە نێوان خۆپیشاندەران دەیانەویست کوشتوبڕ ئەنجام بدەن کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران.
Your Comment