AP ١٤٠١ خەرمانان ٣٠ ١٣:٥٨

ڕاپۆرتی مێهر لە کۆبوونەوەکانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە؛

بە ناوی "مەهسا" بە دڵی جودایی خوازەکان/ شوێن پێ گرووپە تیرۆریستیەکان لە کام شاری ئێران بینرا

بە ناوی "مەهسا" بە دڵی جودایی خوازەکان/ شوێن پێ گرووپە تیرۆریستیەکان لە کام شاری ئێران بینرا

هەندێک لە شارەکانی ئێران لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە خۆپیشاندانیان تێدا کرا کە بەداخەوە بە هاندانی دوژمنان بەرەو ئاڵۆزی چوو تا بابەتێک کە بە ناوی مەهسا ئەمینی دەستی پێکردووە ئێستا بە دڵی گرووپە دژبەرەکان کۆتایی پێبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای گیانلەدەست دانی مەهسا ئەمینی خۆپیشاندان لە سەقز و دوای ئەوە سنە و بەرە بەرە شارەکانی دیکە دەستی پێکرد.

سووکایەتی بە پیرۆزییەکان، هاتنی گرووپە دژبەرەکان بۆ گۆڕەپان، بانگهێشت و هاندانی ڕای گشتی لەلایەن جودایی خوازەکانەوە و لێدانی هێزەکانی پۆلیس تەنیا بەشێک لە ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژە بوو کە بە ناوی مەهسا ئەمینییەوە دەستی پێکرد و ئێستا خەریکە بە دڵی گرووپە جودایی خوازەکان کۆتایی دێت.

شەوی سێشەممە لە شاری ڕەشت (مزگەوتی سەبزە مەیدان) و بانکی پاسارگاد ئاگری تێبەردرا، شاری ئەردەبێڵ لە کاتژمێر 19 و 30 خولەک هەندێک کۆبوونەوەی تێدا کرا بەڵام بە دەستێوەردانی پۆلیس کۆتایی هات.

هەروەها لە شاری تەبرێز خەڵک گردبووەنەوەیان کد و بە وتنەوەی دروشمی (دوروپ باخان بێ غیرەت) خەڵکیان خستە بەردەنگەوە بەڵام لە کۆتاییدا بڵاوەیان پێکرا.

لە شاری کرماشان نزیک بە 200 کەس لە شەقامی نەوبەهار کۆبوونەوە و بە هێرش بۆ سەر پۆلیس چەند هێزێکیان بریندار کرد و هەروەها لە چەند شەقامی مەشهەد خۆپیشاندەران هێزێکی پۆلیسیان بە ماتۆڕسیکلێتەکەیەوە ئاگرتێبەردا.

لە شاری قەزوێن خەڵک بە کۆبوونەوە لە شەقامی خەیام مینی باسێکی هێزی ئینتزامیان ئاگرتێبەردا.

هەروەها لە شارەکانی هەمەدان و ئیلامیش چەندین کەس ڕژانە سەر شەقام.

ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە حالێکدایە کە هەواڵگەلێک لە دەستگیری ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵە و دیمۆکرات لە ناڕەزایەتییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بڵاو بووەتەوە.

لە ڕۆژانی دواییدا گرووپە جودایی خوازەکانی کۆمەڵە و دیمۆکرات لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کوردستان پاڵپشتیان کرد.

هەندێک لە کەسە بەشدار بووەکان لە کۆبوونەوەکان لە هێماکانی گرووپە جودایی خوازەکان کەڵکیان وەرگرتووە.

ئێستا شارە جیاجیاکانی ئێران ئارام بووەتەوە بەڵام ئاستی خەسارەکان لە داراییە گشتییەکان لە شارەکان زۆر ڕاپۆرت کراوە.

News ID 43566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha