بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. بهرههم ساڵح، سهرۆك كۆماری عێراق ئهمڕۆ ههینی له پهیامێكدا بۆ ساڵیادی چلەی ئیمام حوسێن، رایگهیاند، "شۆڕشی ئیمام حوسێن وەرچەرخانێكی مەزن بو لە مێژودا، شۆڕشێك بوو لە پێناو ئازادی و دادپەرورەی و بەرەنگاربونەوەی زوڵم و ستەمكاری، شۆڕشەكەی ئیمام حوسێن و هاوەڵەکانی پەند و وانەیەكی گرنگ بو كە بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی دەمێنێتەوە، شۆڕشی چاكسازی و گۆرانكاری راستەقینە بو دژ بە ستەمكاری، لەو پێناوەشدا قوربانییەكی مەزنیان پێشكەش بە مرۆڤایەتی كرد".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "پێوستە پەند و وانە لەو یادە مەزنە وەرگرین و لەواتا و ناوەڕۆكە بەهادارەكەی حاڵی بین و وەك میکانیزمێك بۆ چاكسازی راستەقینە و دامەزراندنی دەوڵەتێكی بەهێز كە خزمەتكار و پارێزەری گەل بێت و گوزارشت لە ئیرادەی راستەقینە و مافە رەواكانی گەل بكات لە بنیاتنانی نیشتمانێكی بەهێز و پێگەی شارستانی شایستە لەناو گەلانی ناوچەكە و جیهاندا.
Your Comment