بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر ڕوانگەی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان و ئەوەی کە ئایا ئێران لەگەڵ گرووپە کوردەکان لە ئەو بارەوە گفتوگۆی هەبووە، وتی: ئێمە لە پرسە ناوخۆییەکان لەوانە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان وەرنادەین.
ناوبراو هەروەها لە ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەڤانییەدا بە ئاماژە بە بەیاننامەی ئەم دواییەی ترۆئیکای ئەورووپا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا و هێنانە ئارای پاگەندەگەلێک لەلایەن ئەوانەوە لە دژی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران وتی: ئەو هەوڵەی ئەورووپا، هەوڵێکی ناڕاست و نەگونجاو بوو کە لە کاتێکی نەگونجاودا ئەنجام درا و وەکوو پێشتریش وتوومانە بەهۆی لێکدانەوەی ناڕاستەکانی لایەنی ئەورووپییەوە بوو.
کەنعانی هەروەها سەبارەت بە بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و دەرکردنی ڤیزە لە لایەن ئەمریکاوە وتی: دەولەتی ئەمریکا بە پێێ ڕێککەوتننامەکانی دەوڵەت ئەرکیەتی کە بەستێنی بەشداری، بەرپرسانی وڵاتەکان و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام خۆش بکات و لە هەمان چوارچێوەدا چاوەڕوانین کە لەسەر بەشداری ئێران لە ئەو کۆبوونەوە بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
Your Comment