AP ١٤٠١ خەرمانان ١٩ ١٥:٢٦

هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند:

مەرجەکانی کورد بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا

مەرجەکانی کورد بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا

هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند دیمۆکراسی بۆ تورکیا، دەسەڵاتی دادی سەربەخۆ، سەروەری یاسا و چارەسەر کردنی پرسی کورد، مەرجەکانی ئەو پارتە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ مەرجەکانی ئۆپۆزیسیۆن، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کۆماریی تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سارۆخان ئولوچ، هاوسەرۆکی هەدەپە،سەباەت بە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی وەلا نانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشە لە دەسەڵات وتی کە پارتەکەی کێشەیەکی لەگەڵ دانوستان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن بۆ ناساندنی بەربژێری هاوبەشی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی وەلا ناندی ئەردۆغانی نییە بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت پارتی هەدەپە بەربژێری سەربەخۆ دەناسێنێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە نزیک بە 12 لەسەدی دەنگدەرانی تورلیا پاڵپشتی لە پارتەکەی دەکەن، جەختی کرد ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ ئۆپۆزیسۆن گرینگتر لە ڕێککەوتن لەسەر ناساندنی بەربژێری هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییە.

ئەو بەرپرسە کوردە سەبارەت بە ڕوانگەی هەڵبژاردنیی هەدەپە وتی: پارتەکەی باوەڕی بە دیمۆکراسی بۆ تورکیا، دەسەڵاتی دادی سەربەخۆ، سەروەری یاسا و چارەسەر کردنی پرسی کوردە.

News ID 43455

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha