AP ١٤٠١ خەرمانان ١٨ ١٣:٣٥

بە هۆی نیگەرانی لە ئاسایش و تەندروستی زیارەتکاران؛

هەموو سنوورەکانی ئێران بەرەو عێراق تا کاتێکی نادیار داخرا

هەموو سنوورەکانی ئێران بەرەو عێراق تا کاتێکی نادیار داخرا

سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی ئەربەعین وتی: تا کاتێکی نادیار هەموو سنوورەکانی ئێران بەرەو عێراق دادەخەین بۆ پاراستنی ئاسایش و تەندروستی زیارەتکاران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید میر ئەحمەدی سەرۆکیئەرکانب ناوەندیی ئەربەعین رایگەیاند: بە هۆی ڕووداوەکانب سنوورەکانی شەلەمچە و مێهران و مەترسی جیدی لە سەر ئاسایش و تەندروستی زیارەتکاران بریار دراوە بە داخستنی سنوورەکان.

وتیشی: لایەنی عێراقی داوای کردووە رێژەی زیارەتکاران کەم بکرێتەوە بە هۆی ئەو کێشانەی لە عێراقدا هەیە.

رایگەیاند کە نیگەرانییە ئەوەیە لایەنی عێراقی بەستێنی وەرگرتنی ئەم رێژە بێ ژمارە زیارەتکاری بۆ، ئامادە نەکراوە و نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ خێرایی لە گواستنەوە و‌ وەرگرتنیان و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست و زۆری ڕێژەی خەڵک و گەرمیی هەوا بۆتە کێشە بۆیان.

ئەحمەدی وتی: رێژەیەکی زۆر زیارەتکار لە ترمیناڵەکان و سەر سنوور چاوەڕوانن.

.

News ID 43450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha