AP ١٤٠١ خەرمانان ١٧ ١٦:٢٥

بۆ بەشداریی لە رئورەسمی ئەربەعین؛

کاروانی مامۆستایانی سوننە چوو بەرەو کەربەلا

کاروانی مامۆستایانی سوننە چوو بەرەو 
کەربەلا

کاروانێکی گەورە لە مامۆستایانی سوننە مەزەبی سەرانسەری ئێران چوون بۆ کەربەلا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروانی موحبینی ئالی رەسولەڵا پێکهاتوو لە ژمارەیەک مامۆستای ئایینی سوننە مەزەب لە سەرانسەری ئێران بەرەو کەربەلا بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین بەڕێکەوتن.

ئەم کاروانە کە مامۆستایانی ئایینی سیستان، بەلووچستان، خوراسان و خوراسانی باکوور ، گوڵستان, کوردستان و ئازەربایجانی تێدایە دەچنە نەجەف، کەربەلا و کازمەین و دواتر سەردانی مزگەوتی کووفە دەکەن و لە گەڵ مامۆستایانی شاری سلێمانیش دیدار و گفتوگۆیان دەبێت.

News ID 43442

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha