AP ١٤٠١ خەرمانان ١٣ ١٥:٠١

بۆ یەکەم جار؛

چوونە دەرەوەی زیارەتکارانی ئێرانی لە باشماخ 14ی خەرمانان ڕێگەپێدراوە

چوونە دەرەوەی زیارەتکارانی ئێرانی لە باشماخ 14ی خەرمانان ڕێگەپێدراوە

فەرمانداری مەریوان رایگەیاند کە بۆیەکەم جار لە رۆژی 14ی خەرمانانەوە چوونە دەرەوەی زیارەتکارانی ئێرانی ئەربەعین رێگە پێدەدرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ئەحمەدی فەرمانداری شاری مەریوان رایگەیاند: سنووریباشماخ ئامادەکاری پێویستی تێدا کراوە بۆ هاتوچووی زیارەتکارانی ئەربەعین.

ئەحمەدی رایگەیاند: دامودەزگا خزمەتگوزارەکان و هێزەکانی فریاکەوتن و مانگی سوور لە سنووری باشماخ ئامادەن بۆ خزمەت کردن بە زیارەتکارانی ئەربەعین.

ئەوەشی وت کە ئیمکاناتی پێویست دانراوە بۆ ئەوەی شەوانە سێ هەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە مەریوان نیشتەجێ بن.

News ID 43383

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha