بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سەربازیی ئاگادار له‌ڕوداوه‌كان چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "دواى تێكچونى ڕه‌وشى ئه‌منى عێراق‌و زیادبونى جوڵه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌سنورى ناوچه دابڕێندراوه‌كان، هێزێکی سەرۆکایەتی هەرێم جوڵەیان پێکراوە بۆ چوارڕێیانی (زنانە ـ خورماتوو ـ کفری‌و خورماتوو)".
سه‌باره‌ت به‌ئامانجى جوڵه پێكردنى هێزه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌كه بۆ شارپرێسى ڕونكرده‌وه، "بەمەبەستی چاودێریكردنى ناوچەکەو دڵنیابونه لەئەمنیەتی ناوچەکە به‌گشتى به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا دۆخى عێراق ئاڵۆزه‌و داعش‌یش له‌سنوره‌كه ده‌ستى به‌جوڵه كردوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "چەند ئۆتۆمبێلیکی چەکدارانی داعش لەناوچەکە بینراون‌و هۆزەکانی ناوچەکە سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەک، واته بەگشتی سنورەکە لەئێستادا ئارام نییە".
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌شده‌كات، جوڵه پێكردنى هێزى پێشمه‌رگه (هێزێكى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم) ترسى لاى عێراق دروستكردوه‌و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا هێزێكى زۆریان بۆ چوارڕێیانى نەوجول ڕێگای کفری جوڵە پێکردوه.
بۆچوونی ئێوە