هەوڵە سیخوڕییەکانی ئەمریکا لە عێراق چڕ بووەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراقی لە چڕ بوونەوەی گەشتەکانی ئەمریکا لە سەر ئاسمانی بنکەی عەین ئەسەد بەرەو قووڵایی خاکی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق ئاشکرای کرد کە فڕۆکەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی بێ وێنەی ناسینەوەیان لە سەر بنکەی عەین ئەسەد بەرەو قووڵایی خاکی سووریا ئەنجام داوە.

ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت زیادی کرد: هێزەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی ناسینەوەی بێ وێنەیان لە بنکەی عەین ئەسەدەوە دەست پێکردووە و هاوکات چەند فڕۆکەی جەنگیش لە ئەو بنکەیە نیشتوونەتەوە، بەڵام وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو هەوڵە و ئەوەی کە ئەو فڕۆکە چ شتێکی بردووەتە ناو ئەو بنکەیە، بڵاو نەبووەتەوە.

شیاوی باسە کە هێزەکانی ئەمریکا پێشتر هەوڵی پێشگیرانەی خۆیانیان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژاوای ئەنبار چڕ کردووەتەوە و ڕێگریان دەکرد لە نزیک بوونەوەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان بۆ ئەو دەڤەرە.

News Code 43155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha