بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا موقته‌دا سه‌درى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى نوێ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ئاشكراده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له‌سه‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه سه‌در مه‌رجێكى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه.
میدیاى عێراقى لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لەڕەوتی سەدر بڵاویكردۆته‌وه، لەڕۆژانى داهاتودا موقتەدا سەدر دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت تایبه‌ت به‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق‌و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ش ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، له‌و دەستپێشخەریهدا سه‌در داواده‌كات له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌له‌بكه‌ن له‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، به‌ڵام نابێت نه ڕه‌وتى سه‌درو نه ده‌وڵه‌تى یاسا-ش به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى به‌شداریی تێدابكه‌ن.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى نزیك له‌سه‌در، "به‌ر له‌وه‌ى بڵاوى بكاته‌وه، سه‌در وردهكارییو ناوه‌ڕۆكى دەستپێشخەرییەکەی بۆ چوارچێوەی ھەماھەنگی ناردووه، بەڵام تائێستا وەڵامیان نه‌بووه ئاخۆ ڕه‌زامه‌ندن یان نا".
Your Comment