بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، 729 کەس کە لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی برینداربوون، گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.
حسێن کرمانپوور لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "ئەم هەواڵە هیوابەخشە کە 729 کەس لە بریندارەکانی ڕووداوی دڵتەزێنی بەندەری شەهید ڕەجایی خزمەتیان وەرگرتووە و چوونەتە لای بنەماڵەکانیان".
ئاماژەی بەوەش کرد کە 357 کەسی تر هێشتا لە ژێر چاودێری پزشکیدان به هۆکاری جیاجیا، 21 که سیان له نەخۆشخانە لە بەشی ICU دان و زۆر پێویستیان به دوعای گەلی ئێران چونکوو باری تەندروستیان ناجێگیرە.
ڕاشیگەیاند: ژمارەی کوژراوان بووەتە 40 کەس تا بەیانی ئەمڕۆ شەمە کە ئەگەری هەیە زیاتر بێتەوە.
ئەوەشی وت کە پێنج کەسیش بە تەواوی سووتاون.
Your Comment