ئیسرائیلییەکان دیوارێکیان بە دەوری خۆیاندا کێشاوە و گۆشەگیر بوون

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە پێمان وایە ئەوانکە ڕۆژێک بەدوای پەرەپێدانی جەنایەتەکانیان لە دەریاوە تا ڕووبار بوون، ئەمڕۆکە بەتواوەتی گۆشەگیر بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامی خۆی نووسی: ڕۆژی ڕابردوو جگە لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سووریا و لوبنانیش سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسەم کرد.

ناوبراو زیادی کرد: سیستەمی دیپلۆماسی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمان و دراوسێکانی وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل بەردەوام لە بەرخۆدانی هەمبەر ئیسرائیل بەرگری دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: : ئێمە پێمان وایە ئەوانکە ڕۆژێک بەدوای پەرەپێدانی جەنایەتەکانیان لە دەریاوە تا ڕووبار بوون، ئەمڕۆکە بەتواوەتی گۆشەگیر بوون و هەر چەند ماوەیەک جارێک بۆ شاردنەوەی قەیرانە ناوخۆییەکانیان، هێرش دەکەنە سەر ژنان و منداڵان و هەر جاریش شکست دەهێنن و دەچنەوە ئەو دیوی دیوارەکان.

News Code 43095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha