گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قعیرانی عێراق تەوەری گفتوگۆ لە گەڵ سەدر

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وتی، کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبووە.

جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وتی، کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبووە.

پلاسخارت لە پاش کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، لەگەڵ موقتەدا سەدر باسیان لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەرێک کردووە بۆ ئەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا لە عێراق هەیە.

هەر بە وتەی جینین پلاسخارت، سەدر لەو کۆبوونەوەیەدا وتویەتی دواتر پەیامی خۆی دەبێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ هەینی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر دەچێتە نەجەف.

News Code 43064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha