هێرشی تورکیا بۆ سەر تەل ڕەفعەت 9 برینداری لێکەوتەوە

لە هێرشی تورکیا بۆ سەر تل ڕەفعەت 9 کەس لەوانە 6 منداڵ بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی تورکیا بۆ سەر تل ڕەفعەت، لانیکەم 9 هاووڵاتی سڤیل لەوانە 6 منداڵ بریندار بوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایانگەیاند کە برینداربووەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین و دۆخی هەندێکیان ناجێگیرە.

دینا عوسمان 6 ساڵان، محەمەد غەریب مەمۆ 6 ساڵان، حەسەن جەمال قاسم 7 ساڵان، ئاورین عەبدولڕەحمان حەیدەر 13 ساڵان، ئاریڤان محەمەد عەبدو 15 ساڵان، ڕۆناهی سلۆ 27 ساڵان، حەسەن بیرم ئۆگلۆ 43 ساڵان، سبح حەنان حەمۆ 10 ساڵان و حەزیرە ئەحمەد ڕەشۆ 23 ساڵان بریندارەکانی ئەو بوردمانەن.

News Code 43057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha