بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەیەکی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق ئەمرۆ پێنج شەمە تەقیوەتەوە.
هەواڵنێری بەغدا ئەلیەوم نووسی: تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و لە بنکەی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی بامڕنی دهۆک روویداوە.
هەروەها هەندێ سەرچاوەی هەواڵ نووسیویانە کە کاتیووشایەک ئەو بنکەیەی کردۆتە ئامانج.
ئاگر لە دەوروبەری بنکە سەربازیەکەی تورکیا کەوتۆتەوە و زەوی و زاری ئەو دەڤەرەی تەواو سووتاندووە.
Your Comment