AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٦ ١١:٤٨

مەحمود عوسمان :

کورد کێشەی لە گەڵ کاندیدی شیعەکان بۆپۆستی سەرۆک وەزیران نییە

کورد کێشەی لە گەڵ کاندیدی شیعەکان بۆپۆستی سەرۆک وەزیران نییە

سیاسەتوانی ناسراوی کورد دەڵێت: کورد هیچ‌کێشەیەکی لە گەڵ محەمەد شیاع سودان کاندیدی شیعەکانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود عوسمان لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەریی فەرمیی عێراق وتی: کوردەکان مەحمەد شیاع سودانی کاندیدی شیعەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێ باشە چونکوو هیچ دۆسیەیەکی گەندەڵی نییە.

مەحمود عوسمان رایگەیاند: رای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و هەروەها پارتە کوردییەکان و سوننەش سەبارەت بە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆک وەزیرانیی عێراق زۆر گرینگە و حەوتەی داهاتوو هەموان رای خۆیان بە فەرمی ئاشکرا دەکەن.

سەبارەت بە بەردەوامیی کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی و سوور بوونیان لە سەر کاندیدەکانیان بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق، وتی: پارتی بۆ چارەسەری ئەم کێشە داوای کردووە پەرلەمانی کوردستان کاندیدێک هەڵبژێرێت بەڵام یەکێتی رەتیدەکاتەوە.

News ID 42960

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha