بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ساڵڕۆژی بەڕێوەچوونی یەکەم نوێژی هەینی دوای شۆڕشی ئیسلامی لە پێنجەمی گەلاوێژی 1358، پێش نوێژەکانی سەرتاسەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوون لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
گرینگترین تەوەری قسەکانی ناوبراو لە خوارەوە دێت:
نوێژی هەینی بە بۆنەی تایبەتمەندییەکانیەوە فەرزێکی سەداسەد هەڵکەوتەیە، وتی: ئێمە هیچ شتێکی هاوشێوەی نوێژی هەینیمان نییە. کاتێک لە نوێژی هەینی قووڵ دەبینەوە دەبینین بە ئەو تایبەتمەندیانەوە، تەنانەت هەڵکەوتەتر لە حەجە.
تایبەتمەندییەک ئەوەیە کە دوو هۆکاری سەرەکی ژیانی پاک لێک دەچەسپێنێت و گرێیان دەدات؛ ئەو دوو هۆکارە چین؟ یەک یادی خودا، یەکی دیکە بوونی خەڵک.
کاتێک ئاوەها کۆبوونەوەیەک وەکوو نوێژی هەینی هەیە کە هەر هەفتە کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی شارێک لە شوێنێکی دیاری کراو کۆ دەبنەوە، ئەوە دەتوانێت پێگەیەک بێت بۆ هەموو پرسە گرینگەکانی کۆمەڵگا.
لە پرسە بیرییەکان و خزمەتگوزارییەکان تا هاوکارییەکانی خەڵک و تا ئامادەییەکان و بەسیجی سەربازی. هەموو شتێک لە ئەو کۆبوونەوە هەفتانە بەردەوام دێتە دی.
Your Comment