AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٣ ٠٨:٣١

مەلا بەختیار:

پارتی و یەکێتی ئەگەر هێزی چەکداریان نابێ حکومەتیان نامێنێت

پارتی و یەکێتی ئەگەر هێزی چەکداریان نابێ حکومەتیان نامێنێت

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى‌و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، یه‌كێتى‌و پارتى  هێزى چه‌كداریان هه‌یه‌ بۆیه‌ هیچ لایه‌نێكى ناڕازیى ناتوانێت گۆڕانكاریى بكات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى‌و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، "یه‌كێتى‌و پارتى هێزى چه‌كداریان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات ته‌حه‌كوم بكه‌ن‌و گۆڕان تا له‌شه‌قام بوو سڵه‌مینه‌وه‌یه‌كى به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات دروستكردبوو كه‌ چوه‌ حكومه‌ت ته‌واوبوو".

ده‌شڵێت:"نه‌وه‌ى نوێ به‌پڕۆژه‌ وه‌ڵامى ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌وه‌، ناتوانێت ببێته‌ به‌دیل‌و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى بۆ خۆئاماده‌كردنیه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان".

باس له‌وه‌شده‌كات، كاتى خۆى پاره‌ى چه‌ند ژێرزه‌مینێكى پیشانى بافڵ تاڵه‌بانیدا، به‌ڵام تا فریاكه‌وتن پاره‌كان خورابوون، ده‌شڵێت:"ئێستا ده‌بێت به‌دواى ئه‌و پاره‌یه‌دا بڕۆین كه‌هه‌یه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ ڕۆیشتوه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌یان خواردوه‌".

News ID 42918

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha