بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان دوندار لە شرۆڤەکەی خۆیدا نووسی: ئامانجی ئەردۆغان بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا بوو. ئەردۆغان هەروەها دەیەویست بە هێرشێکی دەرەکی هەستی نەتەوەیی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا لەگەڵ خۆی هاوڕێ بکات کە وادیارە لە ئەو بارەشەوە سەرکەوتوو بوو. بەهۆی دژایەت یمسکۆ، واشنتۆن و تاران لەگەڵ هێرش بۆ سەر سووریا، ئەردۆغان نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە. لە دەریای ئێژەش ناتۆی لە بەرانبەر خۆی دەدیەوە. بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە لە عێراق ئاوەها کێشەیەک ڕووی نەدەدا. کەواتە هێرشی کردە سەر زاخۆ.
ئەو ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگرە لەسەر وەدرۆ خستنەوەی نە زۆر پتەوی مەولوود چاوش ئۆغڵوو قسەی کرد و وتی: دوای کاردانەوەی وڵاتانی جیاواز بە ئەو بابەتە و ئیدانە بوونی تورکیا لەلایەن زۆربەیانەوە، چاوش ئۆغڵوو تۆپەکەی خستە ناو زەوینی وەزارەتی بەرگری و وتی: بە پەێێ ڕاپۆرتی هێزە چەکدارەکان، ئێمە خەڵکی سڤیل ناکەینە ئامانج. دوای ئەوەش هەپەگە لقەی سەربازی پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی لە ئەو ناوچە بوونیان نییە و لە ئەو ناوچە بەس بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا هەن.
دوندار لە درێژەدا بە بێدەنگی ڕاگرتنی ئۆپۆزیسیۆن و هاوڕێ بوونی کەمڕەنگیان لەگەڵ حکومەت کاردانەوەی نیشان دا و وتی: لە حاڵیكدا کە هەموو پارت و کەسایەتییە سیاسییەکان سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی گیان بەخت کردووەکان کرد، پارتی کۆماری خوازی گەلان زۆر نابەرپرسیارانە بە بۆنەی هێرش بۆ سەر باڵویزخانەی تورکیا لە عێراق، هاودەردی خۆیی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە ڕاگەیاند. بەم شێوەیە ئەردۆغان گەییشتە ئەو ئامانجانەی کە هەیبوو.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە موراد یەتکین، شرۆڤەکاری بە ئەزموونی تورکیا پێی وایە ئو کوشتوبڕە بووە هۆی ئەوەی کە ئەردۆغان لە درێژەدان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی عێراق و ئەنجامی هێرشی نوێ بۆ سەر باکووری سووریا لەگەڵ کێشەی زیاتر بەرەوڕوو ببێتەوە.
ئامانجی سەربازی لە ئەو هێرشە چ بوو؟
هەندێک لە شرۆڤەکارانی بواری پرسە کوردییەکان بە ئاماژە بە ئەوەی کە ناوچەی گەشتیاری گوندی پرخ لە زاخۆ لە سنووری دوو بازگەی سەربازی تورکیایە و گوندەکانی دەوروبەری پێشتر چۆڵ کرابوون، گومان دەکەن کە تورکیا بە ئامانجی چۆڵ کردنی ئەو ناوچە و نزیک کردنەوەی زیاتری خۆی بە پەکەکە، ئەوە بە ئامانجی بوردمان کردنی ئەو ناوچە وەسف دەکەن.
Your Comment