بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، وەزارەتی دەرەوە سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر روداوەکەی دهۆک و بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق تۆمارکردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشوتریش وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی تورکیای لەسەر روداوەکە بانگهێشت کردوە و ناڕەزاییەکی توندی نیشانداوە و داوای کردوە ئەنقەرە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.
ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تۆپبارانەکەی زاخۆ و بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، بەبەشداری هەردو وەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپا کۆدەبێتەوە.
پاشنیوهڕۆی رۆژی چوارشهممه سوپای توركیا تۆپبارانی سنوری سەیرانگای پەرەخی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد و بههۆیهوه نۆ کەس مردن و 26 کەسیش برینداربون کە ژن و منداڵیشیان لەناودایە.
Your Comment