بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئێسکەندەری ڕایگەیاند: لە پارێزگای کوردستان 37 دۆنم گوڵخانەمان هەیە و تا کۆتایی ساڵی 1401 ئەو ئاستە دوو ئەوەندە دەبێتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە تایبەمەندییەکانی کشتوکاڵ لە گوڵخانە ڕایگەیاند: بەرز کردنەوەی بەرهەمهێنانی لە یەک رووبەردا، بەرز کردنەوەی کوالێتی بەرهەمەکان و کەمتر کەڵکوەرگرتن لە ئاو.
ئێسکەندەر وتیشی: 30 لەسەدی کارلە پارێزگای کوردستان لە بەشی کشتوکاڵی و مەڕوماڵاتە.
هەروەها ڕۆڵی داهات لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پەروەردەی مەڕو ماڵەت لە کوردستانی زۆر باش وەسف کرد و ڕاشیگەیاند : مامناوەدی بڕی وەبەرهێنانی ناوخۆیی ئیران 17 لەسەد بەڵام لە کوردستان ئەو ڕێژەیە 25 لەسەدە.
Your Comment