AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٠ ١٧:٥٧

ڕاپۆرتی مێهر لە ڕێپێوانی 120 کیلۆمەتری مارش میرا؛

لە کوشتوبڕی موسڵمانانی سربرنیتسا چ دەزانن؟

لە کوشتوبڕی موسڵمانانی سربرنیتسا چ دەزانن؟

ڕووداوی بوسنی و هێرزگوین یەکێک لە خوێناویترین ڕووداو و جەنایەتە جەنگییەکان لە دژی موسڵمانانە. ئەم ڕۆژانە کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی ئەو جەنایەتە مێژووییە، چاوخشاندنێکمان بووە بە سربرنیتسا و ڕێپێوانی مارش میرا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوم ڕۆژانە و هاوکات لەگەڵ 27 ەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی سربرنیستا یەکێک لە درێژترین ڕێپێوانەکانی جیهان بە یادی شەهیدانی ڕووداوی سربرنیستا لە بوسنی و هرزگوین خەریکە بەڕێوە دەچێت. شەڕی بوسنی و هرزگوین لەگەڵ سێربەکان لە ساڵی 1992 دەستی پێکرد و تێیدا جەنایەتێکی گەورە لە دژی موسڵمانان ڕووی دا. یەکێک لە ئەو جەنایەتانە کۆمەڵکوژی سربرنیتسایە. ناوچەیەک کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ناوچەی ئەمن ناسێندرا و کاتێک موسڵمانان پەنایان بردە ئەو ناوچە، لەلایەن سێربەکانەوە داگیر کرا و بووە هۆی کوشتوبڕی هەشت هەزار موسڵمان لە کەمتر لە یەک هەفتەدا. ئێستا بەڵام چالاکانی ئاشتی و مافی مرۆڤ لە هەموو جیهانەوە بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی کوژراوانی ئەو جەنایەتە، ڕێگایەکی 100 کیلۆمەتری ناسراو بە جادەی مەرگ بەرەو سربرنیتسا دەپێون کە بە " مارش میرا" ناسراوە.

بووسنی و هرزگوین شوێنی بەیەک گەییشتنی سێ دین و سێ هۆزە؛ سربە ئۆرتۆدۆکسەکان، کرواتە کاتولیکەکان و بوشنیاکە موسڵمانەکان.

سربرنیتسا؛ زەخمی کاری

سربرنیتسا یەکێک لە شارە ڕۆژهەڵاتییەکانی شاری بووسنی و هرزگوینە کە لە مانگە کۆتاییەکانی شەڕ، نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوێی بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل لە دەستی جەنایەتکارەکان، ناوچەکەی ئەمن ڕاگەیاندبوو و 400 ئاشتیوانی هۆڵەندی پارێزوانیی لێ دەکرد بەڵام ئەوان ئەرکی خۆیانیان لە ڕێگری لە ئۆپراسیۆنی هێرش دژی موسڵمانانی دانیشتووی سربنیتسا جێ بەجێ نەکرد.

گرووپە چەکدارەکانی چتنیک یان سربە توندڕەوەکان لە حاڵێکدا کە شاری سربرنیتسا پڕ بوو لە هەزاران کەسی سڤیل، سەرەتا شارەکەیان گەمارۆ دا و دوای پێنج ڕۆژ شارەکەیان تۆپباران کرد و پاشان ژنرال ملادیچ فەرماندەی ئەرتەشی سرب و ناسراو بە قەسابی بالکان چووە ناو شارەکەوە و خەڵک بە هەڵاتن ل ەشارەکە چوونە ناو کەمپی هێزەکانی پارێزەری ئاشتی لە دەڤەری سارەکە بە ناوی پوتوچاری. بەڵام کڵاو شینە هۆڵەندییەکان کە بەرپرسیارێتی پارێزەری لە کەمپی پەنابەرەکانیان لە ئەستۆ بوو، کەمپەکەیان بەجێ هێشت و خەڵکی بێ پەنایان ڕادەستی چتنیکە سربەکان کرد.

هاوکات سێربە توندڕەوەکان پیاوان و کوڕە موسڵمانەکانی تەمەن 12 بۆ 77 ساڵیان بە بیانووی لێپێچینەوە، لە کەسانی دیکە جودا کردەوە و ژنان و منداڵەکانیان بە بارهەڵگر لە ناوچەکە دوور کردەوە، بەڵام ئەو پیاوانەی کە چاوەڕوانی لێپرسینەوە بوون، لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکی بەربڵاو بەرەوڕوو بوونەوە.

جادەی مەرگ؛ سربرنیتسا تا توزلا

بە بەزینی سربرنیتسا و بێ بەڵێنییەکانی ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان، زیاتر لە 15 هەزار کەس لە شارەکە هەڵاتن و بە پێ و لە ناو دارستان و کوێستان بەرەو شاری توزلا کەوتنە ڕێ؛ بە ئەو ڕێگایە کە پەنابەرانی موسڵمان دوای بەزینی سربرنیتسا بە هیوای ئازادی هەنگاویان تێدانا، بەڵام زۆربەیان نەگەییشتنە شوێنی مەبەست؛ دەڵێن "جادەی مەرگ".

لە ڕاستیدا جادەی مەرگ بەڵگەیەک بۆ نەبوونی مرۆڤایەتی و هەوڵی گرووپی بۆ کۆمەڵکوژی بەربڵاوی مرۆڤە بێ تاوانەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەک. ئامارە فەرمییەکان باس لە کوشتنی 8372 کەس لە چەند ڕۆژی هەڵاتن لە جادەی مەرگ دەکات.

مارش میرا؛ گەڕانەوە بۆ شوێنی جەنایەتەکە

دە ساڵی خایاند تا خەڵکی بووسنی و هرزگوین لە شۆکی کۆمەڵکوژی سربرنیتسا بێنە دەرێ و دوای ئەوە گەڵاڵەگەلێک بۆ پاراستن و بیرهێنانەوەی ئەو رووداوە گرینگە پێک هات کە نمانەی سەرەکیی ئەو ڕووداوە ئەمڕۆکە وەکوو ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدانی سربرنتیسا و ڕێپێوانی ئاشتی یان مارش میرا دەناسرێت.

ڕێپێوانی مارش میرا(ڕێپێوانی ئاشتی) کە لە ساڵی 2005ەوە بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد؛ ڕێپێوان بە پێچەوانەی ئەو ڕێگایەیە کە قوربانیان لە جوولای 1995 پێوابوویان، لە ڕاستیدا کۆتایی مارش میرا سەرەرای جادەی مەرگە.

ساڵانە زیاتر لە چەند هەزار کەس بە شێوەی خۆخواز لە ئێتنیک و ئایینە جیاوازەکانەوە ڕێگایەکی نزیک بە سەد و دە کیلۆمەتر دەپێون تا لە دۆخی کەسانێک تێبگەن کە بۆ هەڵاتن لە دەستی بکوژەکان لە دارستانەکان بە برسیەتی و تینوویەتی ئەو ڕێگایەیان پێوا .

News Code 42748

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha