بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمشید خێرئابادی ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی گەنجانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێیەکانی ئازادی پاڵەوانێتی گەنجانی ئاسیا بەرەو مەنامەی پایتەختی بەحرەین کەوتەڕێ.
ناوبراو زیادی کرد: محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی داهاتووداری کوردستانیش لەگەڵ ئەندامانی دیکەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی چووەتە ئەو کێبڕکێیانە.
خەیرئابادی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی زۆرانی پاڵەوانێتی گەنجانی ئاسیا لە ڕۆژانی 18 و 19 ی پووشپەڕ بە میونداری شاری مەنامە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment