بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ لە تاران عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران لە دیدار لە گەڵ محەمەد بێن عەبدولرەحمان ئالی سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر دیدار و گفتوگۆی کرد.
لەم دیدارەدا شەمخانی بە روونکردنەوەی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران و ڕۆڵی سەرەکی دراوسێیەکان لە پەیوەندی دەرەوەیی ئێران، رایگەیاند: سیاسەتی هەمیشەیی ئێران لە بەرانبەر دراوسێیەکان گەشەی پەیوەندی هەمە لایەنە و ستراتێژییە.
وتیشی: تیرۆریزم و زایۆنیزم دوو هۆکاری سەرەکی نائەمنی لە ناوچەکەن و هەر هاوپەیمانییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی هەرەشەیە لە ئاسایشی ناوچەکە.
سەبارەت بە دانوستانی ئەتۆمی شەمخانی وتی: هەڵوێستی ئێران گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەهێز و بەردەوام و جێی بڕوا و پشت بەستنە.
Your Comment